قوباد تاڵەبانی لەبارەی سەركەوتنی نامۆ فازڵ لە پاڵەوانێتی (MMA) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی:
خۆی دەڵێت ورەی لە ئازایەتی و نەبەردیی پێشمەرگە وەرگرتووە. بەڵێ پاڵەوانەکانمان ورە و وزە بە یەکتر دەبەخشن.
تەنیا داواکاریم لە نامۆ ئەوەیە: تۆ چیتر تەنها پاڵەوانێکی ئاسایی نیت، بەڵکو نوێنەرایەتیی ئیرادە و هێز و رەوشتی گەلەکەت دەکەیت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکاندا و خەریکە دەبیتە پاڵەوانی ئەفسانەیی سەردەمەکەمان.
پاڵەوانە مەزنەکان رەنگە لە یارییەکدا بدۆڕێن، بەڵام هەرگیز رەوشتی پاڵەوانێتی نادۆڕێنن و پارێزگاری لە بەها بەرزەکانی گەلەکەیان دەکەن. تکایە ببە بەو پاڵەوانە ئەفسانەییە.