سەرۆکوەزیرانی پاکستان: هەینی داهاتوو ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد کۆدەبنەوە

عیراق 09:49 AM - 2026/04/08

دوای راگەیاندنی ئاگربەستێکی گشتگیر لە ناوچەکەدا، بڕیارە ڕۆژی هەینی شاندە باڵاکانی ئەمریکا و ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە پاکستان کۆببنەوە.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان، محەمەد شەهباز شەریف، لە هەژماری فەرمی خۆی لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند، ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە بۆ ئاگربەست لە سەرانسەری ناوچەکەدا.

بەپێی وتەکانی سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئەم ئاگربەستە لوبنان و تەواوی ناوچە گرژەکانی دیکەش دەگرێتەوە و هەر لە ساتەوەختی راگەیاندنیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە هەنگاوێکی دیپلۆماسی گرنگدا، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی شاندەکانی هەردوو وڵات کردووە کە رۆژی هەینی، 10ی نیسانی 2026، سەردانی ئیسلام ئاباد بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو