رێكخراوی نێت بلۆكس ئاماژە بەوە دەكات، ئاستی پەیوەندییەكان لە ئێران گەیشتووەتە تەنیا لەسەدا 1 ئاستی ئاسایی، ئەمەش بە واتای پچڕانێكی گشتی و ئیفلیجكردنی تەواوی تۆڕەكانی پەیوەندی دێت.
رێكخراوی نێت بلۆكس كە چاودێری ئاسایشی تۆڕەكان و ئازادی ئینتەرنێت دەكات لە سەرانسەری جیهاندا رایگەیاند، پچڕانی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ئێران پێی ناوەتە 35مین رۆژی لەسەریەك و ماوەی 816 سەعاتە لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە.
بەپێی دوایین ئامارەكانی چاودێریی ئینتەرنێت، ئاستی پەیوەندییەكان لە ئێران گەیشتووەتە تەنیا لەسەدا 1ی ئاستی ئاسایی، ئەمەش بە واتای پچڕانێكی گشتی و ئیفلیجكردنی تەواوی تۆڕەكانی پەیوەندی دێت.