شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، دوای ئەوەی سەردانی كەسوكاری ئەو پێشمەرگانەی سپیلكی كرد كە لە چەند رۆژی رابردوودا شەهید بوون، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند، ئەو دەستە و گرووپانەی كە دەیانەوێت بە شێوەیەكی ناڕەوا، سەقامگیری هەرێم تێكبدەن پێویستە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە سنورێكیان بۆ دابنرێت، راشیگەیاند، وەك هێزی پێشمەرگە بەشێك نابن لەم شەڕەو هەنگاوی پێویستیشیان ناوە بۆ بەرگریكردن لەناوچەكەو لە ئامادەباشی تەواودان.