پشووی ناوەندەكانی خوێندن درێژكرایەوە

کوردستان 10:22 PM - 2026/03/06


هەردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و خوێندكاران، لەرۆژی یەكشەممە 8ی ئاداری 2026 تا دووشەممە 23ی ئاداری 2026 لە گشت ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومی و ناحكومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەكانیش پشوو دەبێت.
لەسەرەتای دەستپێكردنی هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر ئێران، بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان لەناوەندەكانی خوێندنی هەرێمی كوردستان پشوو راگەیەندراوە، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكان ئەمڕۆ هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بڕیاریاندا پشووەكان درێژبكەنەوە.بەمەش تادوای جەژنی رەمەزان و بۆنەكانی نەورۆز دەوام دەستپێناكاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو