برای بەڕێزمان کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێز کاک شێخ دلێر شێخ مستەفا
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ حسێن شێخ مستەفا، كەسایەتی دیار و برای جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە رۆڵ و پێگەتان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتی و چاکە و خزمەتی گشتی دیار و بەرچاوە و مایەی شانازیمانن.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەکتان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان