برایانی بەڕێزم شێخ جەعفەر و شێخ دلێر شێخ مستەفا
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری پەروەردە مامۆستا (شێخ حسێن)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
مامۆستا شێخ حسێن پیاوێکی تێکۆشەرو پەروەردەکارێکی نیشتمانپەروەر بوو، لەئەرکی وەزیفی خۆیدا خزمەتێکی زۆری بواری پەروەردەو فێرکردنی کرد، لە خانەوادەیەکی کوردپەروەر بوو، ژیان و گیانی خۆیان بۆ خزمەتی کوردو کوردایەتی تەرخان کرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی.
بۆ ئەم کۆستە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو برایانی بەڕێزم دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی