بەڕێزان: کاک شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و کاک شێخ دلێر شێخ مستەفا
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی ژیانئاوایی تێکۆشەری دێرین و مامۆستا ( شێخ حسێن شێخ مستەفا )ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
مامۆستا شێخ حسێن لەبنەماڵەیەکی هەرە دڵسۆز و نیشتیمان پەروەری کوردستان و ناوچەی قەرادەخە کە لەهەموو شۆڕش و نەبردییەکانی گەلی کورد و ناوچەکەدا هەمیشە لەڕیزی پێشەوە ئامادە بوون ، خوالێخۆش بوو خۆشی چ وەک مامۆستا و چ وەک بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پەروەردەکارێکی بێ وێنە بووە و خزمەتێکی بەرچاوی خوێندکاران و خوێندنی کردووە و جێگا دەستی زۆر روون و دیارە…
هەربۆیە بەلەدەستدانی مامۆستا و تێکۆشەرێکی وەک مامۆستا شێخ حسێن زۆر دڵتەنگ و نیگەرانبووین…
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی ماتەمتانم…
لەخوای گەورە داواکارین گیانی پاکی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
عیماد ئەحمەد
٦_٣_٢٠٢٦