لە نووسینگەی پاسپۆڕتی گەرمیان 280 پاسپۆڕت هەن كەس نییە وەریانبگرێتەوە

کوردستان 05:28 PM - 2026/02/27

تەنها لە نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان، 280 پاسپۆرت هەن كە تائێستا خاوەنەكانیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی،  پاسپۆرتی وای تیایە نزیكەی 14 ساڵە تازەكراوەتەوە یان تەواو بووە، بەشێك لە پاسپۆرتەكان پێش وەرگرتنەوەیان لەلایەن خاوەنەكانیانەوە، بەسەرچوون.
موقەدەم ریاز محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان دەڵێت، بەشێك لەو پاسپۆرتانەی خاوەنەكانیان نەهاتوونەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی مێژووی دەرچوونیان بۆ ساڵی 2012  دەگەڕێتەوە و بەشێكی تریان هی ساڵانی دواترە. 
دەشڵێت، چەند جارێك بە تەلەفۆن پەیوەندییان بە خاوەنی ئەو پاسپۆرتانەوە كردووە، بەڵام بەشێكیان مۆبایلیان داخراوە یان مردوون، بەشێكی تریشیان چونەتە دەرەوەی وڵات

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو