هەر كەباسی رەمەزان دەكرێت، گرانی نرخ و خراپی خۆراكو بێ كوالێتی خۆراكەكان دێتە یادمان، بەس ئەوەمان بیر نەچێت لەگەڵ هۆشیاری زۆری هاووڵاتیان لیژنەی پسپۆر و شارەزای قایمقامیەت بە بەردەوامی لە بازارەكان دەگەڕێن، پەیامنێری گەلی كوردستان چۆتە بازاڕ قسەی لەگەڵ خەڵك كردووەو رای وەرگرتوون، هاووڵاتیان و دوكاندارانی سلێمانی كاری لیژنەكانی قائیمقامیەت و ئەو لیژنانەی چاودێری بازاڕ دەكەن بە باش و دروست دەزانن، داوا دەكەن كارەكانیان بەردەوامبێت و هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە، چونكە لە بەرژەوەندی خەڵكە و قۆرخكاری لە بازاڕدا ناهێڵدرێت