چەند شوێنێكی بازرگانی لە دهۆك بەم رەمەزانە خواردن و كەلوپەلی كوالێتی خراپیان فرۆشتووە

کوردستان 03:37 PM - 2026/02/27

نۆ شوێنی بازرگانی لە دهۆك داخران، كە بەم مانگی رەمەزانی پیرۆزە ، خواردن و كەلوپەلی خراپیان داوە بە خەڵك.
تیمەكانی چاودێری بازرگانی لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جیاجیاكان بەردەوام چاودێری بازاڕ دەكەن، چونكە خەڵكانێك بێویژدانانە كەرەستە و كەلوپەلی خراپ دەهێنن و ساغی دەكەنەوە، بۆ ئەوەش قازانجی خۆیان خستووەتە پێش بەرژەوەندی گشتییەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، بریندار حەیدەر قائیمقامی دهۆك دەڵێت، تیمەكانی چاودێری بازرگانی نۆ فرۆشگە و شوێنی بازرگانییان لە سەنتەری شار داخستووە و سزاداوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو