کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یۆڤانتۆس ركابەری گواستنەوەی هالاند دەكات

.

03:30 PM - 04/04/2020

 یانەی یۆڤانتۆسی پاڵەوانی هەشت وەرزی رابردوی كاڵچۆ چووە ناو ململانێی بەدەستهێنانی تواناكانی ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو.
دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەریزی یانەی سالزبۆرگی نەمساوی پێشكەشیكرد لەمیركاتۆی زستانی رابردوو، ئیرلینگ هالاند پەیوەندی بەریزەكانی بوروسیا دۆرتمۆند كرد و هەرزوو ئاست بەرزی خۆی لەو یانەیەش سەلماند دوای ئەوەی لەكۆی 9 یاری بەدرێسی دۆرتمۆند 12 گۆڵی تۆماركرد، لەوانە دوو گۆڵیان لەبەرامبەر پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بوو لەچامپیۆنس لیگ.
پێگەی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرایكرد: یۆڤانتۆس ئامادەكاری دەكات بۆ گەرمتركردنی ململانێی گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە لە گەڵ یانەكانی ریاڵ مەدرید و مانچستەریونایتد لەهاوینی داهاتوو.
هالاند یاریزانێكی شایستەیە بۆ یۆڤانتۆس و ئامادەیشی نیشانداوە بەخەرجكردنی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كە 70 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ ئەوەشدا یانە ئەڵمانیەكە نایەوێت لەمیركاتۆی هاوینی داهاتوو دەستەبەرداری هالاند بێت تا بۆ ماوەیەكی زیاتر سود لەتواناكانی وەربگرێت.
ئەوەش رەنگە ئەركی ئەو سێ یانەیە قورس بكات و گواستنەوەكەی بۆ هاوینی ساڵی 2021 دوا بكەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە