کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەندروستی هەرێم و كونسوڵخانەی ئیتاڵیا یاداشتێكیان ئیمزاكرد

.

07:57 PM - 25/04/2024

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی تەندروستی لەگەڵ كونسوڵخانەی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێم ئیمزاكرد، بەپێی یاداشتەكە پرۆژەی بەدیجتاڵكردنی تەندروستی و دروستكردنی سەنتەری زانیاری و بەرزكردنەوەی توانای پەرستاری لەلایەن زانكۆی تۆرڤێگاتۆی رۆماوە، وەك هاوكاری لەهەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێن، لەو بارەیەوە وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاوكارییەكانی وڵاتی ئیتاڵیا بۆ كەرتی تەندروستی جێگای بایەخن ئەو وڵاتە رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستی كەرتی تەندروستی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە