.
01:20 PM - 05/05/2024
لە کەلار کەلەی بارهەڵگرێک کەوت بەسەر فیتەرێکدا و سەرەنجام گیانی لەدەستدا.
عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی گۆڕینی چوپی هەوای ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کەلەی ئۆتۆمبێلەکە بەسەر شاگردی دوکانەکەدا کەوت و لەئەنجامدا گیانی لەدەستدا"
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی (غەزوان غازی خلیل ) لەدایکبووی 2005 ی دانیشتوی قەزای کەلارە و
لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی کەلارکراوەو خاوەنی دوکانەکەش ڕاگیراوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە