کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە کەرکوک راگیرا

.

05:16 PM - 04/05/2024

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، فەرمانگەی دابەشکردنی ئاوی کەرکوک دابەشکردنی ئاوی ماڵانی راگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ شەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،" بەهۆی تێکەڵبوونی قوڕ و لیتە و نەبوونی کارەبای پێویست، دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان راگیراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و لە زووترین کاتدا چارەسەری دەکەن و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتەوە کە بەهۆیەوە لە بەشێک لە ناوچەکان دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە راگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە