کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەمزوانە مەرزی شۆشمێ دەكرێتەوە

.

09:22 PM - 13/03/2019

شەهریار حەیدەری بەڕێوەبەری گشتی خاڵە سنوورییەكان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: پڕۆسەی بەڕەسمیكردنی مەرزی شۆشمێ لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی‌و حكومەتی هەرێم تەواوكراوە‌و بەمزوانەش مەرزی شوشمێ‌ وەكو دەروازەیەكی ڕەسمی دەكرێتەوە
حەیدەری بە كوردپرێسی ڕاگەیاندوە: سەردانێكی دوو ڕۆژەیان بۆ عێراق‌و هەرێمی كوردستان كردووە‌و لەگەڵ بەرپرسانی هەڵەبجە‌و سلێمانی‌و حكومەتی هەرێم كۆبونەوە‌و ڕێنمایی پێویستیش بۆ بەڕەسمیكردنی مەرزی شۆشمێ لە دەوڵەتی فیدراڵی عێراقەوە وەرگیراوە‌و بەمزوانە دەروازەی شۆشمێ وەكو دەروازەیەكی ڕەسمی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران‌و هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی خاڵە سنوورییەكان لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران وتیشی: لە سەردانەكەیاندا بۆ هەرێمی كوردستان لەبارەی كردنەوەی مەرزی تیلەكۆ ‌و گەشەپێدانی مەرزی شێخ سڵە‌و هەموو خاڵە سنوورییەكان گفتوگۆیان كردووە‌و لەو بارەیەشەوە لێكگەیشتنی باش هەیە، ئەمەش كاریگەری باشی دەبێت لەسەر پێشخستنی كەرتی ئابووری ئێران‌و هەرێمی كوردستانیش، بۆیە دەوڵەتی ئێران وەكو دەرفەتێكی باش دەڕوانێتە سنوورەكانی لەگەڵ عیراق‌و هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە