کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا موشەكێكی نوێی دژە تانك بەسەركەوتوویی تاقیدەكاتەوە

.

11:58 AM - 19/02/2019

كۆمپانیای پیشەسازییە بەرگرییەكانی توركیا گرووپێكی نوێی لە مووشەكی دژە تانك بەرهەمهێناوە بەناوی موشەكی ئۆمتاس كە بۆ یەكەمجار لەشاری قۆنیا  بە بەشداری  تیمێك لە فەرماندەیی هێزە ووشكانییەكانی توركیا بەسەركەوتووی تاقیكرایەوە.
توركیا لەرێگەی بەرهەمهێنانی ئەو موشەكە دژە تانكە نوێیانەوە، دەیەوێت توانا سەربازییەكانی وڵاتەكەی بەهێزتر بكات بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو هەڕەشەیەكی زریپۆشی لە مەیدانی جەنگدا.
موشەكی ئۆمتاس بە سیستمێكی موشەكی كارای دژەتانك دادەنرێت و لەتوانایدا زۆر بەووردی  هەموو ئامانجێكی زریپۆشی بپێكێت و تێكیبشكێنێت.  هەروەك ئەم موشەكە نوێیە مەودا مام ناوەندە  و بەنوێترین تەكنۆلۆژیای سەربازی بەرز ئامادەكراوە , هەروەك دەشتوانرێت  لەیەك كاتدا لەسەر سەكۆ موشەكییە زەمینییەكان و لەسەر زریپۆش و تانكەكانەوە ئاڕاستەی ئامانجەكەی بكرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە