کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجلیك كیربر بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی جیهان سەركەوت

.

02:25 PM - 17/07/2018

 لەتازەترین ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بۆ ئاستی كچان، ئەنجلیك كیربری ئەڵمانی 6 پلە هاتە پێشەوە و بۆ پلەی چوارەم سەركەوت، ئەنجلیك كیربری ئەڵمانی توانی سێیەم نازناوی پاڵەوانێتی یە گەورەكانی گراندسلام بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لەیاری كۆتایی پاڵەوانێتی ویمبڵدۆن شكستی بە سیرینا ویلیامز هێنا و ببوە پاڵەوان، بەوەش 6 پلە هاتە پێشەوە لەریزبەندی یاریزانانی جیهان، ریزبەندی دە یەكەمەكە بەم شێوەیەیە، سیمۆنا هالیپی رۆمانی بە 7 هەزار و 571 خاڵ لەپلەی یەكەمدا مایەوە هەرچەندە لەقۆناغی سێیەمی ویمبڵدۆن كرایە دەرەوە، لەدوای ئەو كارۆلین فۆزنیاكی دانیماركی بە 6 هەزار و 740 خاڵ لەپلەی دووەم دێت، سلوان ستیڤنزی ئەمریكی 5 هەزار و 463 خاڵی هەیە لەپلەی سێیەم، ئەنجلیك كیربری پاڵەوانی ویمبڵدۆن بە 5 هەزار و 305 خاڵ بۆ پلەی چوارەم سەركەوت، لەدوای ئەو ئیلینا سڤیتۆلینای ئۆكرانی دێت لەپلەی پێنجەم، هەریەكە لە كارۆلین گارسیای فەرەنسی و گاربین مۆگۆرۆزای ئیسپانی و پیترا كڤیتۆڤا و كارۆلینا پلیسكۆڤای چیكی پلەكانی پێنجەم تا نۆیەمیان گرتووە، لای خۆیەوە جۆلیا جۆرجیسی ئەڵمانی دوای ماوەیەكی زۆر گەرایەوە نێو ریزبەندی دە یەكەمەوە و،بە 3 هەزار و 980 خاڵ پلەی دەیەمی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە