کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی پشتیوانی داوایەكی عەبادی دەكات

.

04:20 PM - 15/06/2018





یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پێشوازیی لە داواكەی حەیدەر عەبادی دەكات بۆ سازدانی دیدارێك لەسەر ئاستی باڵای نێوان لایەنە سیاسیەكان بۆدەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتیمانی هەڵبژێردراو.

لە راگەیەندراوێكدا  ، ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پێشوازیی لە داواكەی حەیدەر عەبادی دەكات كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

 

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پێشوازی لە داواكەی حەیدەر عەبادی دەكات

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان ، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو رۆڵەكانی عێراق و كوردستان و نەتەوەی موسڵمان دەكەین ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی كەس و كاری شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش و هەموو ئەوانە دەكەین كە گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو نیشتیمانەكەیان.

یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان پێشوازیی لە هەر داوایەك دەكات لە پێناو ئەنجامدانی دیدار و وتوێژ بۆ دەربازبون لەو قەیرانەی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتی نیشتیمانی هەڵبژێردراوە كە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بكات لە بەر رۆشنایی دەستوری عێراقدا.

بەو بۆنە پیرۆزەوە ، ئێمە لە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بەسودوەرگرتن لەو دەرفەتە، پێشوازیی لەو داوایەی بەرێز دكتۆر حەیدەر عەبادی دەكەین بۆ سازدانی دیدارێك لەسەر ئاستێكی باڵا و دیاریكردنی رێو شوێنە دەستوریەكان لە پێناو بەرێوەبەردنی وڵات و وپارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی .

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ 15-6-2018، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق ، داوایەكی ئاراستەی لیست و قەوارە سیاسییە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردن كرد و داوای كرد لەدوای پشووی جەژن كۆبوونەوەیەكی باڵا سازبكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە