کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

328 هەزار هێكتار زەوی ئەفغانستان كراوە بەتلیاك

.

04:58 PM - 22/05/2018



 نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای دەكات، ساڵی رابردوو 328 هەزار هێكتار زەوی ئەفغانستان كراوە بەتلیاك‌و بەهاكەشی بە 6 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە. نەتەوە یەكگرتووەكان لەنوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بەماددە هۆشبەرەكان رایگەیاندووە، ساڵی 2017 رووبەری 328 هەزار هێكتار زەوی ئەفغانستان كراوە بەتلیاك، كە بەراورد بەساڵی 2016 چاندنی ئەو ڕووەكە بەرێژەی لەسەدا 63 زیادیكردووە، ئەوەش هەڕەشەیەكی گەورەیە لەسەر وڵاتانی دراوسێ‌‌و ئەو وڵاتانەی ئەو ماددەیەیان پێدەگات. راپۆرتەكە روونیكردۆتەوە، بەهای فرۆشتنی تلیاك لە ساڵی رابردوودا بە 6 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوەو بەراورد بەساڵی پێشتر بەرێژەی لەسەدا 32 بەهاكەی زیادیكردووە، هاوكات بۆتە سەرچاوەیەكی باشی داهات‌و بژێوی ژیانی خەڵكی گوندنشینەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە