کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەتڵەتیكۆمەدرید لە یاریگای خۆی لەگەڵ ئیبار یەكسانبوو

.

01:32 PM - 21/05/2018

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی 38  و كۆتایی خولی یانەكانی ئیسپانیا  ئەتڵەتیكۆمەدرید لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری ئیباری كرد  لەسەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی رۆخی بلانكۆس نەیانتوانی بە ئاستی راستەقینەی خۆیانەوە دەربكەون و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 35 دا ئێنریكی گارسیا كیكی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی ئیباری تۆمار كرد  بەڵام پێش تەواو بوونی گێمی یەكەمی یاریەكە بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاری كراوی لە دەقیقەی 42 دا فیرناندۆ تۆرێس ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی یەكسان كردەوە و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردولا تەواو بوو  لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی ئەتڵەتیكۆ كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 60 یشدا تۆرێس گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد  دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 63 دا ناوبژیوان لۆكاس هێرناندیزی بەرگریكاری یانەی خاوەن یاریگای بە كارتی سوور كردە دەرەوە  هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانانی یانەی میوان توانیان ئاستێكی بەرز تر پێشكەش بكەن و لە دەقیقەی 70 شدا ئەنجامەكەیان لە رێگەی رۆبین بینیاوە هاوسەنگ كردەوە و تا كۆتاییش یاریەكە هەر بە 2 گۆڵ مایەوە  بەو یەكسان بوونەش یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ پارێزگاری لە پلەی دووەمی ریزبەندی كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە