.
12:44 PM - 28/07/2015
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 28-7-2015 وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم و عیماد ئه‌حمه‌د سازكرا.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا سه‌ره‌تا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، رێكخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه‌و وه‌فدی یه‌كێتیدا، له‌باره‌ی پرسی ده‌ستوور و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆچوونه‌وه‌كانمان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكبوون.
وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیی ده‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش، هه‌روه‌ها ئێمه و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیداین .
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و گۆڕان-دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووترمان كرایه‌وه و دووباره رایده‌گه‌یه‌نین، هه‌ردوو لامان له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیداین.
وتیشی: له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوڕاین كه ده‌بێت چی زووه رێگری بكرێت له بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە