کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریكا كرد

.

05:24 PM - 23/02/2018

قوباد تاڵەبانی پێشوازی لەیاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا و وەفدێكی هاوڕێی كرد.  قوباد تاڵەبانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە رۆبێرت كارم یاریدەدەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا و وەفدێكی سەربازی و دیبلۆماسیی هاوڕێی كرد ,لە دیدارێكدا وەفدی ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆیان بەو گفتوگۆیانەی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ بەردەوامی گفتوگۆكان نیشان دا و دووپاتیشانكردەوە كە لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لە ڕووی سەربازییەوە و لە ڕێكخستنەوە و مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە و تۆكمەكردنی زیاتری پەیوەندییە دۆستایەتییەكانی نێوان هەولێر و واشنتۆن بەردەوام دەبن، هەروەك وەفدی ئەمریكا بە پێویستیشیان زانی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی لە ئێستا و داهاتووی عێراقدا هەبێت و كێشە ناوخۆییەكانیشی چارەسەر بكات.
لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوكارییە بەردەوامەكانی ئەمریكا لە ڕووەكانی مرۆیی و سەربازییەوە بۆ هەرێمی كوردستان كرد و هیوای خواست پاڵپشتییەكی زیاتری ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا بە شێوەیەكی مۆدێرن بكات و هاوكاری و پشتگیرییەكانیان بۆ دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوام بێت , تاكو بە زووترین كات چارەسەر بۆ تەواوی كێشەكان بدۆزرێتەوە بەتایبەتی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان, هەروەك ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ فراوانكردنی گفتوگۆ و دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا دەربڕی و لەمبارەیەوە هاوكاری و پشتگیرییەكانی ئەمریكای بەپێویست زانی.

1024142322018_4639122322018_3 (1).jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە