کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زیاتر لە 80 كەسایەتی داوا لە واشنتۆن دەكەن لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران نەكشێتەوە

.

12:26 PM - 14/09/2017



زیاتر لە 80 كەسایەتی سیاسی و شارەزای ئەتۆمی داوایان لە حكومەتی ئەمریكا كرد لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران نەكشێتەوە و پابەندی رێكەوتننامەكە بێت.
لە نامەیەكدا بۆ كۆشكی سپی زیاتر لە 80 كەس لە لێپرسراوانی پێشووی ئەمریكا و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ژمارەیەك لە شارەزا و چالاكوانانی بواری قەدەغەكردنی پەرەپێدانی چەكە ئەتۆمییەكان پشتیوانی خۆیان بۆ رێكەوتننامەی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 دەربڕی و رایانگەیاند:كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران بە بێ پێشێلكردنی ئاشكرای رێكەوتننامەكە لەلایەن تارانەوە , دەرەنجامی كارەساتباری لێدەكەوێتەوە , ئاماژەیان بەوەشكرد رێكەوتننامەكە توانیویەتی رێگە لە دەستپێگەیشتنی ئێران بە چەكی ئەتۆم بگرێت و زەمینە بۆ چاودێریكردنی بێوێنەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە خۆشبكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە