کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنتی هەوڵی گواستنەوەی ڤاردی دەدات

.

11:51 AM - 22/08/2017

ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدایە پێكهاتەی یانەكەی بە هێرشبەرێكی نوێ بەهێزتر بكات، ئەمەش لە دوای ئەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا لە ریزی یانەی ریاڵ مەدریدەوە گواستەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی تیلیگرافی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە: ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە ئیدارەی یانەكەی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی بۆندێك پێشكەش بە یانەی لیستەر سیتی بكەن و جیمی ڤاردی بۆ ریزەكانیان بگوێزنەوە، ڤاردی وەرزی پێشووتر رۆڵی بەرچاوی لە بەدەستهێنانی یەكەم نازناوی پاڵەوانی پریمەرلیگ بۆ یانەكەی لەمێژوویدا گێراو لە ماوەی ئەم سێ وەرزەدا توانیویەتی 42 گۆڵ تۆماربكات و ئەم وەرزەش دوو گۆڵی تۆماركردووە، رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە: كە ئیدارەی یانە لەندەنیەكە لە هەوڵی گواستنەوەی چەندین یاریزانی ترە، پێش ئەوەی دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە كۆتایی ئەم مانگە دابخرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە