کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونكردنەوەیەك لەبنەماڵەی شەهیدی فەرماندە لیوا كەمال حاجی ئاغاوە

.

08:14 PM - 20/08/2017

بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە لیوا كەمال حاجی ئاغا لە رونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنن كە ئەمساڵ بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و هەلومەرجی ئێستا هیچ مەراسیمێكی تایبەت بەیادكردنەی رێكناخەن.

لە روونكردنەوەكەیاندا ، بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە لیوا كەمال حاجی ئاغا، ئاماژە بەوەدەكەن: بەپێویستمانزانی لەسێیەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ناوبراودا چەند خاڵێك بخەینەڕوو، كە نیازمان نییە هیچ مەراسیم و یادێكی جەماوەری رێكبخەین بەلەبەرچاوگرتنی بارودۆخ و هەلومەرجی ئێستا، هەروەها بۆئەوەی رێگربین لەوەی یادی شەهیدان ئەگەر بەگشتی و پێكەوە نەبێ، نەیكەین بەنەریت و ئەرك بەسەر شانی خەڵك و حزبەكەشمانەوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو: ئەمساڵ داواكارین كەناڵەكانی راگەیاندن و میدیای یەكێتی، بەو ئەركە هەڵبستن و داواكاریشین مەكتەبی سیاسی ئەو بەرپرسیارێتیە هەڵبگرن.

رۆژی 22ی ئابی 2014، شەهیدی فەرماندە لیوا كەمال حاجی ئاغا لەگەرمیان گیانی خۆی كردە قوربانی بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان.

 

1813172082017_235172082017_25.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە