کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە 11 گوند لە باكوری شاری رەقە كۆنتڕۆڵ دەكاتەوە

.

03:09 PM - 07/07/2015

یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) 11 گوند لە باكوری شاری رەقە كۆنتڕۆڵدەكاتەوە. روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد: بە هاوكاری فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەرڤانانی یەپەگە 11 گوندیتریان لە رۆژئاوای كوردستان لە تیرۆریستانی داعش پاككردۆتەوە كە دەكەونە باكوری شاری رەقە و رێگەی سەرەكی هاتووچۆی چەكدارانی ئەو گرووپە بوون. رامی عەبدولرەحمان بەرپرسی روانگەی سوری بە رۆیتەرزی راگەیاند: لە ئەنجامی شەڕوپێكدادانی نێوان هێزە كوردییەكان و گرووپی تیرۆریستی داعش و بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوو رۆژی رابردوودا 78 چەكداری داعش كوژراون, وتیشی: هێرشە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵی باشیان لە پاشەكشەكردنی داعش و پێشرەوییەكانی یەپەگە گێراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە