کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەفدی باڵای پارتی لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و سۆسیالیست و بزوتنەوەی ئیسلامی كۆبۆوە

.

10:01 PM - 05/07/2015

لەدرێژەی بەرنامەی سەردانەكەی وەفدی پارتی, بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان, پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدەكە سەردانی مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕانی لەشاری سلێمانی كرد, پاشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا هەریەك  لە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایانگەیاند: ئەم جۆرە سەردان و دیدارانە گرنگن، بەڵام پێویستی بەدانیشتنی زیاتر و گفتوگۆی زیاتر هەیە، سەبارەت بەمەسەلەكانی یاسای سەرۆكایەتی و دەستووری هەرێم. دواتریش وەفدی پارتی سەردانی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستانیان كرد لەشاری سلێمانی و لەلایەن محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەوە پێشوازی لێكرا. پاشان هەمان وەفدی باڵای پارتی هەر لە سلێمانی سەردانی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامیان كرد و لەلایەن عیرفان عەلی عەبولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەوە پێشوازیان لێكرا.

IsgcgTnj8C4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە