کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كۆبونەوەكەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسیی ئەنجامی سەردانی وەفدەكەی یەكێتی بۆ لای لایەنە سایسیەكان گفتوگۆی لە بارەوە دەكرێت

.

11:31 AM - 29/06/2015

كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەستیپێكرد.
لەو بارەوە عیماد ئەحمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك رایگەیاند: بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی یەكێتی لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی لە شاری هەولێر كۆدەبێتەوە، وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجامی سەردانی وەفدەكەی یەكێتی بۆ لای لایەنە سایسیەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی بەردەوامیان دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە