کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هۆكاری خراپی ئاستی ریاڵ مەدرید ئەنچیلۆتی-یە

.

11:56 AM - 01/04/2015

لەمساڵدا یانەی ریاڵ مەدرید بەئاستێكی خراپ دەردەكەوێت و پێشەنگی ریزبەندی خولی یانەكانی ئیسپانیاشی لەدەستدا، لەراپۆرتێكیشدا چاودێرو شارەزایان راهێنەر بە هۆكاری خراپی ئاستی یانەكە دەزانن.
یانەی ریاڵ مەدرید لەسەرەتای ئەم وەرزدا و تا كۆتایی ساڵی رابردوو بەئاستێكی بەرز دەركەوت و 22 بردنەوەی یەك لەدوای یەكی تۆماركردبوو، بەڵام لەم ساڵدا ئەو ئاست بەرزییەی لەدەستداوە، بەتایبەت لەپارێزگاریكردن لەپێشەنگی ریزبەندی شكستی هێناو ئێستا بە 64 خاڵ لەپلەی دووەمیدا دێت، هەروەها ماڵئاوایی لەجامی شای ئیسپانیاش كرد چاودێرانیش خراپی ئەو ئاستە بۆ سیاسەت و پلانی یاریكردنی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر دەگەڕێننەوەو پێیانوایە یاریزانانی یانەكە بەبوونی ئەو راهێنەرە ئاسوودە نین و ئەمەش بارودۆخی ریاڵی ئاڵۆز كردووە، بۆیە بەشێكی زۆری یاریزانەكان دەیانەوێت لەمیركاتۆی هاوینە ریزی یانەكە جێبهێڵێن بەڵگەشیان بۆ ئەو هۆكارە بەوە هێناوەتەوە یاریزانانی یانەكە لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردووەو بوونی خۆیان سەلماندووە، وەك كوینتراو و مۆراتا و چیچاریتۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە