کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو كۆتایی بەیارییەكانی وەرزی 2014-2015ی ئەوروپا لیگ دێت

.

01:31 PM - 27/05/2015

ئەمشەو یارییەكانی ئەوروپا لیگی وەرزی 2014-2015 دەگاتە دوا وێستگە و یاریگای نیشتمانی شاری وارسۆی پۆڵەنداش یاریی كۆتایی لەخۆ دەگرێت.
لەیاریی كۆتایی خولەكەدا یانەی سیڤیلیای ئیسپانی و پاڵەوانی وەرزی رابردوو رووبەڕووی یانەی دنیپرۆ پیترۆڤسكی ئۆكرانی دەبێتەوە، یارییەكەش سەعات 9 و 45 دەقیقە لەیاریگای شاری وارسۆ دەستپێدەكات كە بۆ یەكەمجارە یاریی كۆتایی ئەو پاڵەوانێتییە لەخۆدەگرێت و جێگەی 56 هەزارو 70 هاندەریشی لێ دەبێتەوە سیڤیلیا كە تائێستا سێ نازناوی ئەو خولەی بەدەستهێناوە، لەقۆناغی پێش كۆتایدا دوای بردنەوەی لە یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی گەیشتۆتە یاریی كۆتایی، یانەی دنیپرۆش كە یەكەمجارە لەمێژوودا دەگاتە یاریی كۆتایی خولێكی ئەوروپا، دوای بردنەوەی لەیانەی ناپۆلی بۆ ئەو یارییە سەركەوتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە