کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەی شارباژێر لەسنوری سلێمانی بۆردومانکرا

.

05:36 PM - 17/04/2024

کەمێک لەمەوبەر بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەی شارباژێر لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆردومان کراو بەپێی زانیارییەکان بوردومانەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراو.

کامەران حەسەن،  قائیمقامی قەزای ماوەت  رایگەیاند"  کەمێک لەمەوبەر بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان  گوندی  کوڕەڵە لەقەزای شارباژێڕ بۆمبارانکرا"

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا،  بۆمبارانەکە لەدوو شوێنی گوندەکە بووە و خانویەکی  رووخاندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەو گوندە هاوکات شاخی تەژە و شیلانەشی بۆردومانکردووە.

هەروەها ئاشکراشیکرد، بۆردوومانەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە.

دەوڵەتی تورکیا لەماوەکانی رابردوودا بەبیانوی بوونی ‌پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتیابەتی  چەندین جار لە ریگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و  فڕۆکە جەنگییەکانیەوە بۆردومانی ناوچەسنورییەکانی کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە