.
12:49 PM - 30/04/2024
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ده‌ستی به تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسایه‌ك كردوه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌شت بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی پێشووی عیراق بۆ داگیركردنی زه‌وی و موڵك كه زۆربه‌یان تایبه‌تن به كه‌ركوك، هاوكات گرێبه‌ستی كشتوكاڵی بۆ ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییانه ده‌كرێته‌وه كه پێشتر داگیركراون، لەو بارەیەشەوە سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەڵێت: "هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه گەڕانەوەی مافە بۆ مافخوراوان".
پڕۆژه یاساكه به ناوی "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و موڵكانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه گرتووه‌ته‌وه" پڕۆژه یاساكه 27ی نیسان له په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا.
ئه‌و موڵكانه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان كه به‌هۆی هه‌شت بڕیار له نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 ده‌ركراون، بڕیاره 369 ی ساڵی 1975 یه‌كێكیانه، بڕیاره‌كان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كان بووه، كورد‌و توركمان لێی زه‌رمه‌ند بوون، زۆربه‌ی زه‌وییه‌كان كراون به ناوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه.
فه‌همی بورهان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئامانجی پرۆژە یاساکە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەیە، گەڕانەوەی مافە بۆ مافخوراوان، کە تەنها لە کەرکوک بەهۆی ئەو بڕیارانەوە زیاتر له 130 هه‌زار دۆنم زه‌وی له جووتیارانی كوردی كه‌ركوك داگیركراوه".
"ئه‌و زه‌وییانه‌ی بەپێی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەکەونە، ناوچه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و تۆپزاوا و داقوق و ته‌نانه‌ت نزیك گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه، کەتێیدا نەک تەنها کورد بەڵکو تورکمانیش زەرەرمەند بوون"، فەهمی بورهان وای وت.
له پڕۆژه یاساكه‌دا شێوازی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه دیاریكراوه كه به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌وه له كه‌ركوك زه‌ره‌رمه‌ند بوون، ئه‌گه‌ر كه‌سی زه‌ره‌رمه‌ند له‌كاتی ده‌رچوونی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌وییه، له كه‌ركوك بووبێت، جارێكی دیكه گرێبه‌ستی كشتوكاڵی ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ده‌كرێته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كان، به‌های به‌رهه‌مه چێندراوه‌كان و بیری ئاو و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی كشتوكاڵییه له زه‌وییه‌كه‌یدا و ده‌یدرێته‌وه.
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵی هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی سەردەمی رژێمی پێشووی عیراق دەدەن، کەلە دژی کورد و پێکهاتەکانی ترە لە ناوچە جێناکۆکەکان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشووی عیراق له‌دژی كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ركراون، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ندامانی دیكه‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌لیژنه‌ی كشتوكاڵ هاوكارمانن".
"ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی ئاماده‌كراوه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌شت بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی رژێمی پێشوو بۆ داگیركردنی زه‌وی و موڵك كه زۆربه‌یان تایبه‌تن به كه‌ركوك، هاوكات گرێبه‌ستی كشتوكاڵی بۆ ئه‌و خاوه‌ن زه‌وییانه ده‌كرێته‌وه كه پێشتر داگیركراون." غه‌ریب ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.
پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە، کەلە 8 بەند پێکهاتبوو لە له نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 ده‌ركراون لەلایەن رژێمی بەعسی روخاو، تایبەت بە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک، کەلەلایەن عەرەبی هاوردەوە داگیرکراون، کەئەم پرۆژە یاسایە دژی هیچ پێکهاتەیەک نییە، بەڵام ماف بۆ کورد و تورکمانەکان دەگەڕێنێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە