کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سودانی و سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە

.

02:25 PM - 30/04/2024

 

سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، جەخت لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ژێر رۆشنایی سازانی سیاسی و بەشداری هەموو پیکهاتەکان دەکەینەوە. 

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە رێکارەکانی کۆمسیۆن کرا کە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەیانگرێتەبەر. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی مەرسومی سەرۆكایەتیی هەرێم بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، كە لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمانیی دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە