.
02:51 PM - 30/04/2024
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال .
مەکتەبی سکرتارییەت لە سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیار و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی ( کامیل قادر سەعید ) ناسراو بە (شێخ کامیل ) یانکرد
لەو بەسەرکردنەوەدا ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە تەندروستی ( شێخ کامیل ) یان پرسییەوە و لە دڵەوە هیوای تەندروست باشیان بۆ خواست .
لەو بەسەر کردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت روونیشیانکردەوە هەموو شۆڕشگێرانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە ڕێزەوە لە ڕەنج و ماندوبوونیان دەڕوانین و بەئەرکی خۆمانی دەزانین لە خزمەتیان بین و ئاوڕی زیاتریان لێبدەینەوە چونکە قوربانیدان و رۆڵی تێکۆشەرەکەمان لە رووداوەکاندا دیاروبەرچاوە .
لەبەرامبەردا شێخ کامیل پێزانینی بۆ ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانە دەڕبڕی و دووپاتیکردەوە کە تێکۆشەرانی یەکێتی شایستەی هەموو خزمەت و ئاوەڕدانەوەیەکی زیاترن و ئەمڕۆش کە مەکتەبی سکرتارییەت ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکات مایەی دڵخۆشی هەموومانە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە