کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. كامیل ژیر-ی نووسەر و سیاسەتمەدار كۆچی دوایی كرد

.

03:10 PM - 30/04/2024

دكتۆر كامیل ژیر نووسەر و سیاسەتمەدار لەتەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دكتۆر كامیل ژیر یەكێك بوو لەنووسەرە دیارەكانی كورد و شاعیرێكی نەتەوەیی بوو، هەروەها یەكێك بووە لەدامەزرێنەرانی كۆمەڵەی ژیانەوەی یەكێتی كوردستان (كاژێك)، دكتۆر كامیل ژیر، كارەكتەرێكی سیاسی دیار بووە و رۆڵی بەرچاوی هەبووە لەنێو چەند حزبێكی سیاسی لەكوردستان. ماوەیەكیش سەرنووسەری گۆڤاری (هیوا) بووە و لە بواری ئەدەبی و رۆشنبیری رۆڵێكی كاریگەری هەبووە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە