کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کامیل ژیر دەکات

.

01:51 PM - 30/04/2024

‎بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی مامۆستا کامیل ژیر 

 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کامیل ژیر، نووسەر و سیاسەتمەداری کوردمان پێگەیشت.

 

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

 

‎ مامۆستا كامیل ژیر سیاسەستمەدارێكی دیار و نووسەرێكی بە ئەزموون و لێهاتووی گەلەكەمان بوو، رۆڵ و پێگەی لە رووداوە سیاسی و رۆشنبیرییەكاندا لەیادەوەریماندا دەمێنێتەوە و بە رێزەوە یادی دەكەینەوە.

 

‎خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

 

 

‎دڵسۆزتان 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە