.
10:28 AM - 15/04/2024
كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری تاوه باران و بروسكه‌ی كه‌م كه‌م له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم، به‌رزبونه‌وه‌ی تۆزێكی سوك له‌ناوچه‌كانی باشور و رۆژئاوا هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمان هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری تاوه باران و بروسكه‌ی كه‌م كه‌م له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ناوچه سنوریه‌كان و قه‌زای شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری و هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی تۆزێكی سوك له‌ناوچه‌كانی باشور و رۆژئاوای هه‌رێم هه‌یه، له‌كاته‌كانی شه‌ودا كه‌شه‌كه جێگیر ده‌بێته‌وه و ئاسمان به‌ره‌و ساماڵ ده‌گۆرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابونی په‌ڵه هه‌وری جیاجیا، پله‌كانی گه‌رماش به نزیكه‌ی 1-3 پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 27
سلێمانی : 25
دهۆك : 25
زاخۆ : 26
هه‌ڵه‌بجه : 25
كه‌ركوك : 29
سۆران : 24
حاجی ئۆمه‌ران : 15
گه‌رمیان : 30
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە