کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆچارەسەری كێشەی دانیشتووان دەبێت هەشت ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون لەعیراق دروستبكرێن

.

02:24 PM - 29/04/2024

حکومەتی عیراق بۆ چارەسەی کێشەی دانیشتووان پێویستی بە دروستکردنی زیاتر لە ھەشت ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون ھەیە و ھەوڵدەدرێت ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەكەدا لەبارەی دۆزینەی رێگەچارەی تایبەت بە كێشەی دانیشتووان بە پشتبەستن بە داتا و زانیارییەكان، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی پێویستە حكومەتی عیراق لە رێگەی سندوقی نیشتەجێكردن بودجەی تایبەت بۆ دروستكردنی زیاتر لە ھەشت ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون تەرخان بكات.

ئاماژەیبەوەشكردووە، ھەرچەندە بەپێی ماددەی دووی بڕگەی یەکەمی ھەموارکراوی یاسای سندوقی  نیشتەجێکردن لە عیراق، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵام لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوە کراوە ھەوڵبدرێت چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە و ھەرێمی کوردستانیش لە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بێبەش نەکرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە