.
10:34 PM - 29/04/2024
لەسەر ڕاسپارەدی سەرۆک بافڵ جەلال تالەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەفدێکی باڵای یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی سەردانی شێخ هاوڕێ رابەری بزوتنەوەی حەقەو خانەقای کلکەسماقی کرد
سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لەسەرڕاسپاردەی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەفدێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن وبەهاوڕێیەتی هەریەک لەزیادجبارو جزاسیدمجید ئەندامانی سەرکردایەتی وهەڤاڵانی مەکتەبی ڕتکخستن ومەڵبەندی سلێمانی سەردانی کاک شێخ هاوڕێ کاکەحمە رابەری بزوتنەوەی حەقەو خانەقای کلکەسماقیانکرد لەوسەردانە دۆستانەیەدا هەڤاڵ سەرکەوت زەکی سڵاوی سەرۆک بافڵ و مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێڕاگەیاندن و ئاماژەی بەرۆڵی بزوتنەوەی حەقەکان کرد لەبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەماندا وبەتایبەتی لەشۆڕشی نوێی گەلەکەمان بەڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال کەدەوری کارگەریان هەبوە لەسەرخستنی شۆڕشدا هەروەها کاک شێخ هاوڕێ کەتێکۆشەرێکی دێرین وپێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردایەتی ویەکێتی بوە لەسەرڕێبازی سەرۆک مام جەلال هەمیشەش ڕتێازی کوردایەتیان هەڵبژاردوەو کوردپەروەربون بۆیە بەپێویستمان زانی سەردانیان بکەین لەنزیکەوە خەبات وتێکۆشانیان بەرزبنرخێنین لای خۆشیەوە کاک شێخ هاوڕێ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوسەردانە وتەئکیدی لەوەکردەوەکەهەمیشە بزوتنەوەی حەقە لەڕێبازی کوردایەتی لانادات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە