کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شارەزایەكی كەشناسی: ئەم هەینییە هەورە بروسکەی بەهێز و تەرزە و بارانە

.

10:34 AM - 29/04/2024

دەستەی کەشناسیی عیراق خشتەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و دوو رۆژی داهاتووی بڵاکردەوە و رایگەیاند" رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پاڵەپەستۆیەکی نزم روو لە عیراق دەکات و دەبێتە هۆی بارانباراین و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی عیراق.

لایخۆشیەوە ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند،" سبەی سێشەممە، لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەنداوی عەرەبی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و نمە بارانی کورتخایەن دەبێت".

دەشلێت،" هاوکار لە زۆرێکی ناوچەکان و لە هەندێک ناوچەی سنووری پاریزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین تاوە بارانەکان بەخوڕ ئەبن، بای باشووری رۆژهەڵات لە کاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک دەبێت بە خێرایی 10 بۆ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش لە سەرجەم ناوچەکان بە رێژەی چوار بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبنەوە".

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد،" رۆژی چوارشەممە، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی کەنداوی عەرەبی و دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان زیاتر دەبێت و بۆ رۆژی پێنجشەممە و بە تایبەت رۆژی هەینی، لوتکەی کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە دەبێت و ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکەی بەهێز و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە لە زۆربەی ناوچەکان هەیە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە