.
11:31 AM - 29/04/2024
فەرماندەیەکی پێشمەرگە داوایەک ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵی عیراق و هەرێم دەكات و دەڵێت، تکایە فریای جوتیارانی مەخمور و قەراج كەون و نرخێكی گونجاو بۆ دروێنەی گەنم و جۆ دابنێن.
غازی فیسەڵ، فەرماندەی پێشمەرگە داوایەك ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵی عیراق بەڕێز وەزیری کشتوکاڵی هەرێم و پارێزگاری موسڵ و لایەنە پەیوەندارەکان دەكات و دەڵێت، سەرەڕای خەرجی و ماندوبوونی زۆری برا جوتیارەکان بەداخەوە چەند خاوەن ( دەڕاسەیەک ) بەگرانترین نرخ دروێنەیان لەسنوری ناحیەی قەراج دەست پێکردووه، کە جیاوازیەکی زۆری لەگەڵ ساڵی ڕابردوو هەیە،.
دەشڵێت، ئەمساڵ نرخی گازوایل بە ( 125000 ) هەزار دینارە واتە ( 100000) سەد هەزار دینار لەساڵی ڕابردوو هەرزانترە، بەڵام بەداخەوە هەندێک کەسی هەلپەرست نایانەوێ نرخەکە دابەزێنن بەڵکو بەپێچەوانەوە دەیانەوێ نرخەکە زیاتر بکەن.
ئەوەشدەخاتەڕوو، پێویستە هەردوو حکومەتی ناوەندو حکومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیدار فریای ئەم کێشەیە بکەون و نرخێکی گونجاو دابنێن و نەهێلن مافی هیچ لایەک پێشێل بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە