کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرەمووچە بۆ زیاتر لە 26 هەزار پێشمەرگە خەرجدەکرێت

.

01:02 PM - 29/04/2024

وەزارەتی پێشمەرگە سەرەمووچەی زیاتر لە 26 هەزار پێشمەرگە خەرجدەکات و بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار، شایستەکانیان بەگوێرەی پلە و قۆناغەکانیان وەربگرن.

بەگوێرەی چوار فەرمانی جیاواز، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، سەرەمووچەی زیاتر لە 26 هەزار پێشمەرگە خەرجدەکات و بڕیارە لەگەڵ مووچەی مانگی ئایار، شایستەکانیان بەگوێرەی پلە و قۆناغەکانیان وەربگرن.

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی پێشمەرگە فەرمانێکی دەرکردووە بۆ خەرجکردنی سەرەمووچەی پلەدار و پێشمەرگەکانی وەزارەت بە چوار لیستی جیاواز، لیستی یەکەمیان (13 هەزار و 377 پلەدار و پێشمەرگە)ی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان لەخۆی دەگرێت، لیستی دووەمیان (10 هەزار و 579 پلەدار و پێشمەرگە)ی لیواکان لەخۆی دەگرێت.

هەروەها لە لیستی سێیەمدا (هەزار و 788 پلەدار و پێشمەرگە)ی هێزەکانی پشتیوانی یەک لەخۆ دەگرێت، لیستی چوارەم ناوی (559 پلەدار و پێشمەرگە)ی هێزەکانی پشتیوانی دوو لەخۆی دەگرێت.

ساڵانە وەزارەتی پێشمەرگە لە دوو لیستی جیا لە خشتەکانی (نەورۆز و ئەیلول) سەرەمووچەی پێشمەرگە دیاریدەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە