کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییدێت

.

09:08 AM - 28/03/2024

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی تۆمارکردنی ناوی كاندیدانی حیزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییدێت.

ئەمڕۆ دوایین وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی ناو کاندیدی حزب و ھاوپەیمانێتییەکان، بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراقیش دەڵێت، تائێستا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند، لە قۆناغی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکانن و چەند ھاوپەیمانییەک لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشکردووە، بەڵام تائێستا یەکێتی و پارتی لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش نەکردووە.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عیراق، پێشتر وادەی پێشکەشکردنی لیستی بەربژێرانی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە بەرواری 22ـی ئازارەوە تاوەکو کۆتایی دەوامی فەرمیی رۆژی 28ـی ئازار درێژکردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە