کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترامپ چووە ڕیزبەندی 500 دەوڵەمەندترینی پیاوانی جیهانەوە

.

07:41 PM - 27/03/2024

ئاژانسەکانی هەواڵ لە ئەمریکا  بڵاویانکردەوە، هەرچەندە پێشبینی شکستی دۆنالد ترامپ کرابوو لە رووی ئابورییەوە، بەڵام ئەمرۆ زیادبونی سەروەتەکەی راگەیاند و بەمەش ناوی چوە ریزبەندی 500دەوڵەمەندترینەکانی جیهانەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵییەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، هەرچەندە بەم دواییانە ناوەندە سیاسی و ئابوورییە جیهانییەكان لەبارەی سەروەت و سامانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە پێشبینی ئەوەیان كردبوو، بەم نزیكانە ئەو كەسایەتییە لەڕووی ئابووریەوە هەرەس بهێنێت و مایەپووچی ڕابگەیەنێت، بەڵام بەپێچەوانەی هەموو پێشبینییەكانەوە ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ زیادبوونی سەروەتەكەی و بەرەوپێشچوونی كارەكانی بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر ڕاگەیاند و ناوی چووە لیستی 500 دەوڵەمەندترین پیاوەكانی جیهانەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر سكاڵا لە دژی دۆناڵد ترامپ تۆماركرا و بڕی 500 ملیۆن دۆلار پێبژاردنی خرایە ئەستۆ، بەڵام دواتر دادگا ئەو بڕەی بۆ 175 ملیۆن دۆلار كەمكردەوە.

 ئەوەشیان خستۆتەڕوو،  ترامپ سەرقاڵی كردنەوەی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی تایبەت بە خۆیەتی بە ناوی ( ترامپ میدیا و تێكنەلۆژی گروپ)، كە خاوەندارییەكەی بەشێوەی پشكە و لەسەدا 58ی پشكەكان هی خودی ترامپ دەبێت. بەپێی ڕاپۆرتەكان دۆناڵد ترامپی تەمەن 77 ساڵ خاوەنی 3 پۆینت 1 ملیار دۆلارە و زۆرینەی سەروەتەكەشی لەبواری وەبەرهێناندایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە