کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان لەسەر ئەنجامە باشەكانی بەردەوامە

.

01:12 PM - 29/11/2015

لە درێژەی یاریەكانی هەفتەی 15ی خولی پلە یەكی یانەكانی فەرەنساش  پاریس سان جێرمانی هەڵگری نازناوی سێ وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای پارك دو پرێنس و بە ئامادەبوونی هاندەرێكی زۆر رووبەرووی یانەی تروا بۆوە و دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرزیش توانیان یاریەكە بە ئەنجامێكی گەورە و بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن  گۆڵەكانی یانەی پاریس سان جێرمان ئیدنسۆن كاڤانی لە دەقیقەی 20  و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە لێدانی سزا لە دەقیقەی 58  ولایڤین كۆرزاوە لە دەقیقەی 67  و جان كیڤین ئۆگیستین لە دەقیقەی 84 دا تۆماریان كرد  تاكە گۆڵەكەی یانەی تروای میوانیش تۆماس ئایس لە دەقیقەی 90 دا تۆماری كرد  بەو بردنەوەیەش پی ئێس جی بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە بەهێزتر كرد و بە جیاوازی 15 خاڵیش پێش یانەی ئانجیەی پلەی دووەمی ریزبەندی كەوت .
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە