کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سلێمانی ... خاوەن نوسینگەكانی كڕین وفرۆشتنی و خانووزەوی سەردانی ژوری بازرگانی دەكەن

.

02:56 PM - 27/04/2015

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خاوەن نوسینگەكانی كڕین  وفرۆشتنی و خانووزەوی شاری سلێمانی سەردانی ژوری بازرگانیان كرد  و لەگەڵ جێگری  سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی كۆبوونەوە لەسەر نوێكردنەوەی مۆڵەتەكەیان كە پارەكەیان زۆر زیادكردوە .
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەمەبەستی پێدانی كۆمەڵێك داواكاری سەردانی ژووری بازرگانیان كردبوو.
خاوەن نوسینگەكانی فرۆشتن و كڕینی زەوی لەشاری سلێمانی و دەوروبەری داوایاندەكرد كە بەشێوەیەكی باشتر ژووری بازرگانی هاوكاریان بكەن و كاربكەن بۆ دروستكردنی پەیوەندی لەنێوان هەردولادا و بتوانرێت كۆمەڵێك لەو كێشانەی هەیانە كە خۆی دەبینێتەوە لە تازە كردنەوەی مۆڵەت و كەمكردنەوەی پارەی رسومات و درێژكردنەوەی ماوەی ساڵانەی مۆڵەت لەساڵێكەوە بۆ دووساڵ.
لای خۆشیەوە یاسین ڕەحیم فەرەج لەبارەی داواكاریەكانیانەوە وتی" ئێمە داوامانلێكردن كە ئەنجومەنێكی تایبەت بە خاوەن نوسینگەكان دروستبكەن بۆئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی زۆر باشتر گفتوگۆیان لەگەڵدا بكەین وە داوامانلێكردن ڕاپۆرتێكی تایبەتمان بدەنێ‌ لەسەر شێواز و ئالیات و میكانیزمی چارەسەری كێشەكانیان بۆئەوەی بە ئەنجامی بگەیەنین"
لە ئێستاشدا خاوەن نوسینگەكان كاردەكەن بۆ دروستكردنی ئەنجومەنێكی تایبەت بە نوسینگەكان بۆ پاراستنی ماف و دەستكەوتەكانیان.

جەعفەر حسێن    Gksat

2855112742015_rhfesh.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە