کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە گەرمیان بڕیاری نوێ بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا راگەیەندرا

.

09:45 PM - 23/06/2020

لە ڕاگەیاندراوێكدا لە ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ رێگری بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و بەپێی بڕیارەكەش تەواوەتی هەموو زاڵگەكانی سنووری دەرەوەی  ئیدارەی گەرمیان (ئیدارەی گەرمیان ، سلێمانی ، خانەقین ، جەلەولا ، سەنگاو) بۆ 72 سەعات و لەسەعات 12ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە كەدەكاتە 24/25 ی 6ی 2020 بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە ، هاوكات ڕاگرتنی هەمموو هاتووچۆیەك لەنێوان هەموو نشینگەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا،ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان بڕیاریشیداوە هەموو ئەو نەخۆشانەی كەنیشانەیان نیە لەنەخۆشخانەی قەڵاوە دەگوازرێنەوە بۆنەخۆشخانەی كەلاری تایبەت بە كۆرۆنا، تەنها ئەو حاڵەتانە لە نەخۆشخانەی قەڵا دەبن كە پێویستیان بە چاودێری ووردی پزیشكییە، لە 72 سەعاتی داهاتووشدا بەشە ناوخۆی زانكۆی گەرمیان ئامادە دەكرێن بەتەواوی پێداویستییەكانیەوە بۆ لەخۆگرتنی ئەو تووشبوانەی كە نیشانەیان نیە.
بەپێی بڕیارەكەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی گەرمیان لە 72 سەعاتی قەدەغەی هاتووچۆی دەرەوەی شارەكاندا كارئاسانی بۆ جوتیاران دەكرێت بۆ هەموو كاروبارێكی كشتوكاڵی و كێڵگەكانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە