کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی تەندروستی داوای پاراستنی پزیشكان دەكات

.

05:44 PM - 21/06/2020

لە ڕاگەیاندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم داوای پاراستنی گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەكات و رایگەیاندووە:  چەندین مانگە پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی خۆنەویستانە بەبێ گوێدانە ماندوویی لەبەرامبەر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەخزمەتكردن و شەونخوونی بەردەوامن، بەڵام بەداخەوە لەم هەفتەیەدا بۆ سێیەمین جار هێرشكراوەتە سەر نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستیەكان، سەرەڕای هەڕەشە و سووكایەتی كردن بەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی.
وەزارەتی تەندروستی داوا لەوەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنیەكان لەپۆلیس و ئاسایش دەكات هەموو هەوڵێكی خۆیان بدەن بۆ پاراستنی گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و ڕێگریكردن لەدووبارەبوونەوەی هەر جۆرە رووداوێكی لەم جۆرە و وەرگرتنی رێكاری یاسای بەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایانەی بەناحەق دەكرێتە سەر پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەكان.
هاوكات داوا لە هاوڵاتیان كراوە خۆیان بەدوور بگرن لەهەڵچوون و هەموو كارێكی ناشارستانی و نایاسایی و داواش لەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كراوە ئارامی زیاتر و ڕوحی مرۆڤدۆستانە بنوێنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە