کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد

.

07:46 PM - 20/06/2020

سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد 

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد و لە دیدارێكدا تەئكید لە گرنگی چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای دەستوور و بڕگە یاساییەكان كرایەوە و هەروەها پێویستی پاراستنی مافی سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان و مووچەخۆران بێ جیاوازی، بەجۆرێك دادپەروەری كۆمەڵایەتی دووپاتكرایەوە .
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی كرا و هاوكات باس لە هاریكاری نێوان هەمووان كرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە ، هەروەها تەئكید لەگرنگی پشتیوانیكردنی كارمەند و كادرانی تەندروستی و ئەمنییەكان بۆ زامنكردنی سەلامەتی هاووڵاتیان كرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە